دەنگ نێت
به تۆمهتى بردنی بڕێک زیخی کارگەیەکی قیر لە گوندی ناساڵح، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری دوای دەستگیرکردنی بەکەفالەت ئازاد دەکرێت. سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش تۆمەتەکە رەد دەکاتەوە و دەڵیت: تەنها پاشماوەی کۆمپانیاکەمان لابردوە.
کارگەی قیری قەرەداخ لە گوندی ناساڵحی سەر بەقەزای کفری، لە ساڵی ٢٠٠٤ دانراوە، ھەستاوە بە تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەسەر سەرۆکی شارەوانی کفری و تۆمەتباری کردوە بە بردنی ٤٠٠ مەتر چوارگۆشەی زیخەوە.
پارێزەری بەڕێوبەری کارگەکە، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەرۆکی شارەوانی پێشوتر مۆڵەتی ٦ مانگی پێداون بۆ لابردنی کارگەکە و سەرجەم ئالیەتەکانمان لابرد تەنها رێژەیەک زیخ مایەوە کە بەهۆی زۆریەوە نەگواسترایەوە بۆمان.
گۆران ئیبراهیم، باسی لەوەشکرد: سەرۆکی شارەوانی کفری بەبێ هەبونی هیچ پەڕاوێکی یاسایی و بەبێ ئاگاداربونی دادگا و قایمقام، زیخی کۆمپانیاکەی دەست بەسەرداگرتوە کە بەھاکەی ٧٢ ملیۆن دینارە و لە نێو کۆڵان و گەڕەکەکان بەکاری هێناوە، گومانیش دەکەین کە بەکۆمپانیایەکی فرۆشتبێت.
وتیشی: ٢ سکاڵامان لەسەرتۆمار کردوە و لە ئێستادا بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار ئازاد کراوە.
لەبەرامبەردا سەرۆکی شارەوانی کفری، قادر فاتیح، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهیچ جۆرێک زیخی کارگەکە نەبراوە، ئەوەی براوە تەنها هەندێک پاشماوەی کۆمپانیاکە بوە.
وتیشی: لە دادگا هیچ کە فالەتێکی داراییم نەداوە و تەنها بەڵێنامەیەکم پێ پڕکراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
-
هەواڵلەسەر هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ قایمقامی دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان