دەنگ نێت
ڤیدیۆی ھێرشکردنە سەر چالاکوان ئارام مەلا نوری لە شاری کەلار بڵاوکرایەوە، برایەکیشی رایدەگەیەنێت ڤیدیۆکە لەلایەن فەیسبوکەوە سڕاوەتەوە.
عەبدوڵڵای مەلا نوری، برای چالاکوان ئارام مەلا نوری، ڤیدیۆی ساتی ھێرشکردنە سەر براکەی لە شەوی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ لە کەلار بڵاو کردەوە، بەڵام وەکخۆی لە پۆستێکی دواتر دا لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، پاش ماوەیەک لە بڵاوکردەنەوەی ڤیدیۆکە، لەلایەن کۆمپانیا فەیسبوکەوە سڕاوەتەوە.
عەبدوڵڵای مەلا نوری، ھەروەھا نوسیویەتی: "لە پاش چوار رۆژ لە لێدانی ئارام، بە شێوەیەکی دڕندانەو نەدۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە؛ ئەو قەناعەتەمان زیاتر لا چەسپا، کە دەسەڵاتدارو دەسڕۆیشتوی باڵا، لە پشتی تاوانەکەوەیە".
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە
دەشڵێت: "بۆیە هەر ئەوەندە بەس نیە بزانین ئەو چوار کەسە کێن، کە تاوانەکە ئەنجام ئەدەن، بەڵکو پێویستە بزانین کێ لە پشتیانەوەیە؟!"
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان