ده‌نگ نێت
یه‌كێتى بڕیاریداوه گۆڕانكاری له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دا بكات، له‌نێویشی دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ش ده‌ڵێت: چه‌ندین ناو ده‌هێنرێت بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته.
به‌پێی زانیاریه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، یه‌كێتى نیشتمانى بڕیاری داوه به‌رپرسی ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندى بگۆڕێت، له‌نێویشیاندا مه‌ڵبه‌نده‌كانى گه‌رمیان و خانه‌قین، كه بۆ مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان میقداد شێخ به‌هادین و بۆ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیش نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د-ى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی گه‌رمیان پێشنیاز كراون.
لایخۆشیه‌وه وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانى یه‌كێتى، رایده‌گه‌یه‌نێت كه به فه‌رمی هیچ نوسراوێكیان پێنه‌گه‌یشتوه.
ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: رۆژانه گوێبیستی چه‌ندین ناو ده‌بین، له‌نێویاندا میقداد شێخ به‌هادین.
وتیشی: به‌ڵام به فه‌رمی هیچ نوسراوێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك روی نه‌داوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان