ده‌نگ نێت
له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی دا ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، 2 بڕیاری له‌باره‌ى گه‌رمیانه‌وه دا، كه ته‌رخانكردنى بودجه و هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنى كاندیدی پۆستێكى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا به پەسەندکردنی سێ پرۆژەی ئیدارەی گەرمیان بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی تەرخانکراوی ٢٠٢٢ـى پەرەپێدانی پارێزگاکان.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانى گه‌رمیان له‌و ئه‌نجومه‌نه، له‌وباره‌وه به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌و سێ پرۆژه‌یه‌ى كه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه، بریتین له: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له‌كه‌لار، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك له كفری و دروستكردنى رێگاى تێكه‌ڵه‌رێژ بۆ گونده‌كانى زه‌ماوه‌نگه و گه‌رمكی شاتری.
بڕگه‌یه‌كى تری دانیشتنه‌كه، تایبه‌ت بو به دەنگدان لەسەر ناوی پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەریوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان.
كه‌ریم عه‌لی له‌وباره‌وه وتى: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا 3 پاڵێوراو خرانه‌ڕو و به زۆرینه‌ى ده‌نگ (عادل حسێن قادر) وه‌كو پاڵێوراوى پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان په‌سه‌ند كرا.
پۆستی به‌ڕێوبه‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان، به‌ركه‌وته‌ى یه‌كگرتوى ئیسلامی كوردستانه و پاڵێوراوى ئه‌و پۆسته‌ش (عادل حسێن)، به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ئه‌و حزبه‌یه له گه‌رمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان