
دهنگ نێت
كهسوكارى ئارام مهلا نوری، ئهو چالاكوانهى لهكهلار به چهقۆ هێرشی كرایه سهر، رونكردنهوهیهك بڵاودهكهنهوه و دهڵێن: هەست بە جۆرێک لە بێباکی و خۆکەڕکردن دەکەین له ئاشكراكردنى ئهنجامدهرانى تاوانهكه.
دهقی رونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک…
لە دوای تێپەڕبونی ٤٨ کاتژمێر بە سەر تاوانی دڕندانەی هێرشکردنە سەر چالاکوانی مەدەنی (ئارامی مەلا نوری)، بە پێویستی دەزانین، بە رای گشتی رابگەیەنین:
یەک: راستە لە کاتی روداوەکەوە تا نوسینی ئەم رونکردنەوەیە بەڕێزان: ئاسایش و پۆلیسی کەلار و گەرمیان خەریکی لێکۆڵینەوەن، وە هەر ئەم هەوڵانەش وای لێ کردین پەلە نەکەین و خۆمان لە هەندێک لێدوان ببوێرین، بەڵام سروشتی کەیسەکەو ئاڕاستەی هاتوچۆی تاوانبارەکان دەیسەلمێنێ، کە پێویستە سنوری لێکۆڵینەوەکان فراوانترو، رێگاو ئامرازەکانی بەدواداچونەکان جدیترو وردتربێت و کەڵک لەو تەکنیک و شێوازانە وەربگیرێت، کە لە حاڵەتە تایبەتەکاندا دەزگا ئەمنیەکان لە ئاستی تردا کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
دوو: نایشارینەوە لە ئاستی باڵادا هەست بە جۆرێک لە بێباکی و خۆکەڕکردن دەکەین و تا ئەو کاتەی پێچەوانەکەی بە شێوەیەکی رون و شەفاف دەسلمێنرێ، بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە دڕندانەیە وەک حیزب لە ئەستۆی یەکێتی نیشتیمانی و باڤڵ تاڵەبانییە، وەکو حکومەتیش لە ئەستۆی قوباد تاڵەبانییە.
ئەوەشمان بیر نەچێت، کە ساڵێک پێش ئێستا لە هەمان رۆژو سەعاتدا تاوانێکی تر ئەنجام درا؛ کەواتە دەبێ یەکێتی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە ئایا ئەوانەی هێرشیان کردە سەر (ئارام) یەکێتین یان لایەن و گروپی ترن یان چ پەیوەندیەک لە نێوان ئەم تاوانانەدا هەن؟!
سێ: دواکەوتنی کاتی دۆزینەوەی تاوانبران، بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێ وا پیشان بدرێ، کە توانای دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی هەر ئەوەندەیە، بەڵکو راستیەکەی ئەوەیە، ئەو دەزگایانە زۆر لەوە بە تواناترن کەیسێکی تاوانکاری تۆقێنەری لەمجۆرەیان پێ نەدۆزرێتەوە.
بە مانایەکی تر تا ئاشکراکردنی بکەرانی ئەم تاوانە دوا بخرێ، تا بێدەنگی و بێ باکیەکان زیاتربن، ئەو باوەڕە لای ئێمەو هاووڵاتیانیش زیاتر ئەچەسپێت، کە لوتکەی دەسەڵاتە حیزبی و حکومیەکان خۆیان لە پشتی تاوانەکەوەن.
چوار: ئەمانەوێ بیری هەمو لایەکی بخەینەوە، هەڵسوکەوتی ئەو تیمە تاوانکاریەی، کە تاوانەکە ئەنجام ئەدەن، چ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیان، چ لە هەڵبژاردنی کاتی تاوانەکە، چ لە دەموچاو هەڵپێکانیان، چ لە خێرایی هەڵمەتبردن و راکردن، چ لە دەمانچەڕاکێشان، چ لە دەستخستنە سەر دەمی قوربانیەکە، چ لە چەقۆ وەشاندن و هەروەها تۆمارکردنی ساتی تاوانەکە لە لایەن یەکێک لە تاوانبارەکانەوە، هەموو ئەمانە ئەیسەلمێنێ ئەنجامدەرانی تاوانەکە، تیمێکی تاوانکاری راهێنراون و جێبەجێکاری ئەجێندای سەروی خۆیانن.
پێنج: بە پێویستی دەزانین ئەوەش بڵێین: ڤیدیۆیی تاوانەکەمان لایە، لە بەر رێچکەو رێکاری لێکۆڵینەوەکان تا ئێستا بڵاومان نەکردوەتەوە، بێگومان لە چەند رۆژی داهاتودا بڵاوی ئەکەینەوە.
کەسوکاری ئارامی مەلا نوری
٢٨ی ٢ی ٢٠٢٢
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چهقۆ هێرش دهكهنه سهر خێزانێك و كچێكیان دهكوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامهزراندنى فهرمانبهر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان