دەنگ نێت
بە رێژەی ٥٥ لەسەد بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی و ٤٥ لەسەد بۆ کۆمپانیایەکی نزیک لە گۆڕان، داھاتی پرۆسەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە مەرزی پەروێزخان دابەش دەکرێت، وەزیرێکی گۆڕانیش لەم پرۆسەیەدا سەدان ملیۆن دیناری قازانج کردوە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، گرتهیهكى ڤیدیۆیی دا كه له پهڕهى خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتى فهیسبوك بڵاویكردوهتهوه، باسی لە كۆمپانیای (لۆکس ئەجێنسی) کرد کە کاری کوالێتی کۆنترۆڵ لە مەرزی پەروێزخان و چەند مەرزێکی تر ئەنجام دەدات و دەڵێت: خاوەنی کۆمپانیاکە كوڕێكە نزیكە لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە و هاوكاریی دارایی بزوتنەوەکە دەکات، لەسەدا 45ی داھاتی پرۆسەی كوالێتی كۆنترۆڵی مەرزی پەروێزخان بۆ ئەم کۆمپانیایە و لەسەدا 55ی بۆ ئیدارەی گشتیی یەكێتی دەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: لە پشکی قازانجەکانی کۆمپانیاکە، لەسەدا 10ـی بۆ وەزیری پێشوی دارایی، رێباز حەملان دەچێت، بەھۆی ئەوەی ئەوکاتەی وەزیر بوە مۆڵەتی بە کارکردنی کۆمپانیاکە داوە.
عەلی حەمەساڵەح، ئەم دۆسیەیە بە ئازاراویی ناودەبات، بەوھۆیەی خەڵکی دەنگی بە بزوتنەوەکەیان داوە، کەچی وەزیری پێشوی دارایی رێباز حەملان بە سەدان ملیۆن دینار لە پشکپشکێنەدا قازانج دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان