
ده‌نگ نێت
دوای ماوەیه‌ک لەدابەشکردنی نەوت لەسنوری گەرمیان لەو بڕە نەوتەی لە پارێزگای سلێمانیه‌وه هەناردەى ناوچه‌كه دەکرێت، ماوەی هەفتەیەکە هیچ بڕە نەوتێک بەسنوری گەرمیان نەگەشتوە بۆ دابەشکردنی.
سالار مه‌حمود، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکانی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گه‌رمیان، له‌بارەی دوبارە ناردنی نەوت و هۆکاری راگرتنەکەشی باسی لەوە کرد: حکومەتی عێراقی ماوەی 15 رۆژه هیچ بڕە نەوتێک بۆ پارێزگای سلێمانی نەناردوە.
وتیشی: ئێمه‌ش وه‌كو قه‌زایه‌كى سه‌ر به سلێمانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، ئه‌و به‌شه نه‌وته‌ى بۆ پارێزگاى سلێمانى دێت به‌شى ناوچه‌كه‌مانى تێدایه، تائێستاش هیچ وادەیەکی دیاریکراو نیە بۆ ناردنی لە ئێستادا و چاوەڕوانی حکومەتی ناوەندین.
به‌پێی لێدوانێكى پێشوتری بەرپرسی بەشی هۆبە نەوتیەکان لە بەڕێوبه‌رایه‌تى نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لە ماوەی سێ ساڵدا تە نها نیوه‌ى خێزانه‌كانى گه‌رمیان نەوتی سپیان وەرگرتوە.
لایخۆشیه‌وه ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بابەتەکە پەیوەست دەکات بەکەمتەرخەمی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانه‌وه.
كه‌ریم عه‌لی، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: لێدوانەکانی وەزارەتی سامانه سروشتیه‌كان لە سەر دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان، بێ بنەما بو.
وتیشی: ئەرکی لیژنەی وزەی پەرلەمانە کە به‌دواداچون و كارى جدی لەسەر ئه‌و بابه‌ته بكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان