ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری گشتى کشتوکاڵی گەرمیان ئاشكراى ده‌كات: هێشتا زیادەڕۆیی بۆ سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچی تاڕاده‌یه‌ك زۆر كه‌م كه‌م بوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌كانى رابردودا، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له ئیداره‌ى گه‌رمیان پێكهات به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له دیارده‌ى زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان، لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی له ئاسیش و پۆلیسی پاراستنى دارستان و ژینگه پێكهات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند خاڵێكی پاسه‌وانیان له‌و ناوچانه دانا كه زیاده‌ڕۆییان زیاتر تێدا ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ى دۆخی زیاده‌ڕۆیی له‌ئێستادا و پاش پێكهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه چۆنه؟ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاماژه به به‌رده‌وامیی دیارده‌كه ده‌كات.
شادیه حسێن، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: هێشتا زیاده‌ڕۆیی هه‌یه و به راده‌یه‌كى زۆر كه‌م كه‌می كردوه.
بەڕێوبەری گشتى کشتوکاڵی گەرمیان، بەرزی نرخی زەوی به‌هۆكار ده‌زانێت بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م دیارده‌یه و ده‌ڵێت: ئه‌مه وایکردوە خەڵک خواستى هەبێت لەسەر داگیرکردنیشی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان