ده‌نگ نێت
پاش چەند رۆژێک لەدۆزینەوەی ئێسوپروسكی "روفاتى" كه‌سێك لە نزیک قەزای کفری، بەرپرسی ئاسایشی کفری دەڵیت: تەرمەکە هی کەسێکی چەکدارە.
پێرێ لە سنوری گوندی قۆری چای نزیک قەزای کفری، ئێسكوپروسكى كه‌سێك دۆزرایەوە، پاشان بۆ ناسینه‌وه‌ى رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کرا.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی کفری، باس له‌وه‌ده‌كات كه هێشتا خاوه‌نى ئێسكوپروسه‌كه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
مقدەم هیوا عه‌لی، به رادیۆی دەنگی وت: هیشتا ناسنامەكه‌ی بەتەواوى بۆمان ئاشکرانەبوە، نازانین كێیه.
هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه كه ئه‌و روفاته هی چه‌كدارێكى داعش بێت.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی كفری، وتى: تائێستا ئەوەمان بۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە کە تەرمی چەکدارێکی داعش بێت، بەڵام بەپێی ئەو کەلوپەلانەی كه لەگەڵی دۆزراونه‌تەوە، دەرکەوتەوە کە كه‌سێکی چەکدارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان