ده‌نگ نێت
نرخی دۆلار بە ناجێگیری لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، خاوه‌نى نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراویش لە کەلار دەڵێت: ئاڵوگۆڕکردنی دۆلار بۆ دینار لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە رێژەی 70% بەرز بوەتەوە.
پاش داواكاریه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار و هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنى وه‌زیری دارایی و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، بازاڕی دراو له عێراق به گشتى ناسه‌قامگیره.
خاوه‌نى نوسینگه‌ی كۆڕه‌و بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له كه‌لار، باس له‌وه ده‌كات زۆرینه‌ى هاوڵاتیان دراوی دۆلاریان بۆ دینار ده‌گۆڕنه‌وه.
حسێن غەیدان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە ، هەرچەندە تائەمڕۆش نرخى 100 دۆلار لەلای بانکی ناوەندی بە 146 هه‌زار دینار بوه، به‌ڵام ئێستا (كاتژمێر 3ى دوانیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌مه) لە بازاڕەکاندا بە 145 هەزار دینار وەریدەگرین و بە 145 هه‌زار و 500 دینار ده‌یفرۆشین.
باسی لەوەشکردوە بەهۆیی ناجێگیری نرخه‌وه، 70%ـى هاوڵاتیان دراوى بەدۆلاریان دەکەن به دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان