ده‌نگ نێت
مه‌رزى تیله‌كۆ له گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه و به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رزه ده‌ستى پێكردوه.
چۆمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رزه ده‌ستى پێكردوه، داواش له وه‌زاره‌تى دارایى كراوه فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى رابسپێرێت به‌مه‌ستى ته‌واوكردنى رێكاره ئیدارییه‌كان".
وتیشى: له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش دانیشتن كراوه به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى كردنه‌وه‌ى مه‌رزه‌كه و شێوازى كاركردنى.
هه‌فته‌ى پێشوش له‌كاتى سه‌ردانى كونسوڵى ئێران له سلێمانى بۆ گه‌رمیان و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، باس له چالاككردنى جوڵه‌ى بازرگانى نێوان هه‌ردولا كراوه، له‌نێویشی دا باس له كردنه‌وه‌ى مه‌رزی تیله‌كۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان