ده‌نگ نێت
چالاکوانێکی بواری ژنان لە گەرمیان ره‌خنه له‌وه‌ده‌گرێت هه‌ندێكجار به‌دواداچونى جیدی بۆ كه‌یسه‌كانى كوشتنى ژنان ناكرێت و ناگه‌یه‌نرێن به ئه‌نجام.
هەودا محه‌مه‌د، چالاکوانی ژنان و ئه‌ندام لە رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، به رادیۆی ده‌نگى وت: بە دواداچونمان بۆ چە ندین حاڵەتی کوشتنی ژنان کردوە کە بە ئەنقەست کوژراون، بەڵام هیچ کەسێک لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر نەکراوە.
رونیشیكرده‌وه: سەرباری ئەوەی وەک رێکخراو داوایان کردوە پشکنینە پزیشکیەکان بۆ روداوه‌كان دوبارە بکرێنەوە بۆ هەرحاڵه‌تیک کە جێی گومانە، بەڵام لە دادگا رەتدەکرێتەوە و تەنها رێگە بەکەسی نێو خێزانەکە دەدات ئەو داواکاریە بکەن.
وتیشی: ئەو داواکاریەش لە کەسە نزیکەکانی خێزانەکان ناکرێت، بۆیە کەیسی کوشتن هەبوە هیچ کەسێکی لەسەر دەستگیر نەکراوە.
به‌پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمى كوردستان، له ساڵی رابردودا له گه‌رمیان (1) حاڵه‌تى كوشتنى ژنان تۆمار كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان