دهنگ نێت
کۆمپانیای گازپرۆم ئاشکرای دەکات بەرھەمی نەوتی کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان ئەمساڵ کەم دەبێتەوە، بەڵام بۆ ساڵی داھاتو زیاد دەکات.
سێرگی پێترۆف، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای گازپرۆم نەفت-ی روسی کە لە ئیدارەی گەرمیان دا کاری گەڕان و دەرھێنانی نەوت دەکەن، له دیدارێكى پێشوى کەناڵی روسیای ئەمڕۆ دا ئاماژهى بهوهداوه: بەھۆی کەمبونەوەی فشاری بیرەکانەوە، بەرھەمی نەوتی کێڵگەکانی گەرمیان لە ناحیەی سەرقەڵا کەژمارەیان ٤ بیرە، ئەمساڵ کەم دەکات لەچاو پێشتر.
ئاشکراشی کرد لەگەڵ لێدانی بیری پێنجەم، چاوەڕێ دەکەن بۆ ساڵی داھاتو بەرھەم زیاد بکات.
بەوتەی خۆیشی بەرھەمەکە لە خوار ٣٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەوە دەبێت.
تائێستا چوار بیرە نەوت لە کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان ھەیە، بڕیارە ناوەڕاستی ئەمساڵ بیری پێنجەم لێبدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان