
ده‌نگ نێت
خۆپیشاندانی فێرخوازانی پۆلی 12ى ئامادەی ماوەی 2 رۆژە لە قەزای کەلار بەردەوامە، بۆ وه‌ڵامى داواکاریەکانیشیان بەرێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان دەڵیت: چاوەڕیی وەزارەتی پەروەردەین.
2 رۆژة خۆپێشاندانی فێراخوازانی پۆلی 12ى ئامادەی لەقەزای کەلار بةردةوامة بؤ داواكردنى کەمکردنەوەی بەشەوانەکانیان بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان و درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان.
له‌باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌وانه‌وه، م. دارا ئه‌حمه‌د، بەڕێوبەری گشتى پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: یاداشتی فێرخوازانمان ئاراستەی وەزارەتی پەروه‌ردە و هاوکات سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان کردوە.
باسی لەوەشکرد: یاداشتەکە پێکهاتوە له 2 داواکاری بۆ کەمکردنەوەی بەشەوانەكان و هاوتانەکردنیان لەگەڵ ئەو فێرخوازانەی پارساڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە و ئەمساڵیش بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان.
ئەوەشی خستەڕو: بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی فێرخوازان، چاوەڕیی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەين.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان