ده‌نگ نێت
هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێت: مناڵه‌كه‌ى بردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار و چاره‌سه‌رى بۆ نه‌كراوه، ناچار بردویه‌تیه ده‌ره‌وه، ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و هاوڵاتیه به ویستی خۆی ده‌رچوه و چاوه‌ڕوان نه‌بوه.
هه‌ڵۆ محه‌مه‌د، په‌یامنێری پێشوى كه‌ناڵی روداو له گه‌رمیان، له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك، باسی له‌وه‌كردوه مناڵه‌كه‌ى كه بریندار بوه، بردویه‌تیه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به‌ڵام به‌ده‌میه‌وه نه‌هاتون و ناچار بردویه‌تى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت "ئه‌هلی".
روی ده‌مى له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار كردوه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه و فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژارتان پێ نامرێت ئه‌ركی ئێوه چیه؟"
له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌كه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و هاولاتیه 7 خوله‌ك مناڵه‌كه‌ى هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه و چاوه‌ڕێی نه‌كردوه و ده‌رچوه.
ده‌شڵێت: ئه‌و هاوڵاتیه "كارى پێویستی بۆ كراوه، به‌ڵام دیاره به‌ڕێزى خواستى بوه كه نه‌خۆشه‌كه‌ى ببات بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت".
مانگى رابردوش رۆژنامه‌نوسێك ره‌خنه‌ى له هه‌مان نه‌خۆشخانه گرت به‌وهۆیه‌ى خزمێكیان كه جه‌ڵته لێی داوه و براوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن، به‌ڵام پزیشكى پسپۆڕ ئاماده نه‌بوه له ماڵه‌وه بێته سه‌رى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان