ده‌نگ نێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: 39 پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان له گه‌رمیان راگیراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵانە بودجەیەک بە ناوی پەرەپێدانی پارێزگاکانه‌وه دەهێنرێتە سنوره‌كه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له په‌ڕه‌ى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك، بڵاویكردوه‌ته‌وه: له ئه‌كاونتى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك باسى له‌وه كردوه: " ساڵانە بودجەیەک بە ژمارەی خەیاڵی بە ناوی پەرەپێدانی پارێزگاکانی هەرێم دەهێنرێتە سنوره‌كه، کۆبونەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت و دەنگی لەسەر دەدرێ و دواتر نە بوودجەکە دابین دەکرێت و نە پرۆژەکانیش لە خەیاڵەوە دەکرێن بە ڕاستی".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا 39 پرۆژەی پەرەپێدانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەبری زیاتر له 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه .
داواش ده‌كات "ئەم بێڕێزیکردنە بە هاوڵاتیان رابگیرێت و هەوڵی تەواو بدرێت بوودجەو پرۆژەکان لە خەیاڵەوە بکرێن بە ڕاستی ".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان