
ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵیت: ناتوانین لێپێچینه‌وه له‌و پزیشکە بكه‌ین كه لە کاتی ئێشکگرتن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار له‌كه‌لار نەگەڕایەوە بۆ سەردانی نەخۆشێكى جه‌ڵته، چونكه میلاکی ئێمە نیە.
شه‌وى 26ى مانگى رابردو، هاوڵاتیه‌ك كه جه‌ڵته لێی داب‌و، داخل به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كرا، به‌ڵام پزیشكی پسپۆڕ ئاماده نه‌بو بێته سه‌رى و چاره‌سه‌رى بكات، به‌هۆی نه‌هاتنیشی نه‌توانرا به ئه‌مبوڵانس بنێردرێت بۆ سلێمانى كه به‌پێی رێنماییه‌كان ده‌بێت پزیشكی پسپۆڕ نوسراو بكات بۆ ئیحاله كردنى نه‌خۆش، هه‌ربۆیه به ناچار به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كرا.
هه‌ر ئه‌وكاتیش ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه رایانگه‌یاند كه نوسراویان ئاراسته‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكه بگرنه‌به‌ر، به‌وهۆیه‌ى ده‌سه‌ڵاتى لێپێچینه‌وه لای ته‌ندروستى گه‌رمیانه.
دواى دو هه‌فته له‌م روداوه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئێمه‌ش ناتوانین پزیشكه‌كه سزا بده‌ین.
د. سیروان محه‌مه‌د، بۆ رادیۆی ده‌نگى رون كرده‌وه: ئەو پزیشکە میلاکی بەرێوبەرایەتیمان نیە و میلاکی زانکۆی گەرمیانە، بۆیه ئێمە ناتوانین ئيجرائاتی لەگەڵدا بکەین.
وتیشی: چاوەڕێ دەکەین لەلایەن ئەوانەوە (واتا زانكۆی گه‌رمیانه‌وه) رێکاری پێویست بگیرێتەبەر به‌رامبه‌رى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان