ده‌نگ نێت
دوای تێپەڕینی 2 هەفتە هێشتا خوێندن لە بەشی ئێوارانی کۆلێژی تەکنیکی کەلار دەستی پێنەکردوەتەوە، سەرچاوەیەکیش باس له‌وه‌ده‌كات هێشتا هۆكارى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە خوێندکارانی بەشی ئێوارانی کۆلێژی تەکنیکی کەلار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا دژی راگرتنی دەوامی ئێواران، کە مامۆستایانی کۆلێژەکە بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان دەوامکردنیان راگرت.
بە وتەی سەرچاوەیەک، هێشتا هۆكارى كێشه‌كه كه خه‌رجنه‌كردنى شایسته داراییه‌كانه، چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، مامۆستایانیش بڕوایان بەوە نیە کە ئەو بڕە پارەیەیان بۆ خەرج دەکرێت، چونکە هیچ شتێک بە فەرمی نەگەشتوه‌تە کۆلێژی تەکنیکی کەلار.
سه‌رچاوه‌كه بۆ رادیۆی ده‌نگ باسی لەوەشکرد: مامۆستایان بەو هۆیەوە ماوەی 2 هەفتەیە دەوامکردنیان راگرتوە، دیاریش نیە کەی دەست بەدەوام دەکرێتەوە.
پێشتریش راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار، د. چیا محه‌مه‌د، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارە 15 ملیۆن دینار بۆ مامۆستایان خەرج بکرێت، بەڵام به‌هۆی خه‌رجكردنى موچه‌وه بانکی سلێمانی پارەكه‌ى ره‌وانه نه‌كردوه بۆ گه‌رمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان