دەنگ نێت
کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سنوری سلێمانی، رایدەگەیەنن چیتر بەشداریی تەندەری وەرگرتنی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکومیی ناکەن، ھۆکارەکەشی دەخەنە ئەستۆی وەزارەتی دارایی.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئەو کۆمپانیایانە ئاماژەیان بەوەداوە ئەو رێوشوێنانەی کە وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی تەندەری دەرمان و پێداویستی پزیشکی گروتویەتیەبەر، زیانی زۆری بۆیان ھەیە و بەشێوەیەک کە خۆیان بە "دەستبەسەراگرتنی پارەکانمان لە بانک" ناوی دەبەن.
ئەم ھەنگاوە مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە نەخۆشخانەکانی سنورەکە بێ دەرمان و پێداویستی پزیشکی ببن، ئەمەش خودی کۆمپانیاکان جەختی لێدەکەنەوە و ئۆباڵی ئەمەش بە تەنیا دەخەنە ئەستۆی وەزارەتی دارایی.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، رێکارەکانی وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی تەندەری دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستییە حکومیەکان بەشێوەیەکە، کە ھەمو پارەی تەندەرەکان نادات، بەڵکو بە قیستی مانگانە ئەو پارەیە دەدات، کە پێشتر مانگانە تەنھا ٢٪ی کۆی پارەی تەندەرەکانی خەرج دەکرد و دواتر کردی بە ٢٠٪، ئەمەش وایکردوە زۆربەی کۆمپانیاکان لە وەرگرتنی تەندەر سارد ببنەوە بەوپێیەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان کاتێکێ زۆر دەبات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان