ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى 3 پارله‌مانتارى لیستی یه‌كێتى له پارله‌مانى عێراق سكاڵایان له دادگاى باڵای فیدراڵی عێراق دژ به خۆ پاڵاوتنى هۆشیار زێباری بۆ سه‌رۆك كۆمار تۆماركرد، دادگاكه رێكاره‌كانى خۆپاڵاوتنى زێباری راگرت.
رۆژى 31ى 1ى 2022، هه‌ریه‌كه له پارله‌مانتارانى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق: كاروان یاروه‌یس- نوێنه‌رى كه‌لار، دیلان غه‌فور- نوێنه‌رى كه‌ركوك و كه‌ریم شكور- نوێنه‌رى دوزخورماتو، له دادگاى فیدراڵی عێراق سكاڵایان تۆماركرد دژ به خۆ پاڵاوتنى هۆشیار زێباری بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ئه‌مڕۆ دادگاكه دانیشتنێكى راوێژكاریی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام دا و بڕیاری دا رێكارى خۆپاڵاوتنى زێباری رابگرێت.
له سكاڵاكهى ئه‌و سێ پارلهمانتارهدا، هۆشیار زێباری تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ى كه مه‌رجه‌كانى خۆ پاڵاوتنى تێدا نیه، به‌وپێیه‌ى پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی متمانه‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه، هاوكات دو دۆسیه‌ى دیكه‌یشی له دادگادا هه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیانگه‌یاندن به دارایی گشتى له‌و كاته دا كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه بوه له حكومه‌تى عێراقى دا.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان