دەنگ نێت
ژمارەی قوربانیەکانی روداوەکانی هاتووچۆ لە رێگای کەلار سلێمانی تادێت رو لە هەڵكشانە، چالاکوانانی سنورەکە دژی پشتگوێخستنی تەواوکردنی رێگاکە سبەینێ لە قەزای کەلار خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن.
بەپێی ئاماری هاتوچۆی دەربەندیخان کە بە رادیۆی دەنگ دراوە، تەنها لە یەک مانگی رابردو دا ٤ روداوی هاتوچۆ لە رێگای سلێمانی روی داوە لە دوا روداویشدا ٣ هاوڵاتی کە دانیشتوی گەرمیانن، گیانیان لەدەستدا.
ئەم رێگایە رێگای کەلار- سلێمانی لەو رێگانەیە کە بە رێگای مەرگ ناودەبرێت، ئەگەرچی پێشوتر حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە خەرجی پرۆژەکە خەرج دەکرێت و لەمساڵدا تەواو دەکرێت، بەڵام تەنها ٪٥٦ی کارەکانی تەواو کراوە.
لایخۆشیانەوە چالاکوانانی گەرمیان بڕیاریانداوە دژ بە تەواونەکردنی وەو رێگایە، سبەی خۆپیشاندان بکەن.
لەوبارەوە، لاوان ئەحمەد، چالاکوان، بە رادیۆی دەنگی وت: رێگای کەلار سلێمانی بەبیانوی قەیرانی داریەوە تەواو نەکراوە، هۆکارە بۆ چەندین رودای هاتوچۆ.
وتیشی: سبەینێ بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆمان لەبەرامبەر خەمساردی لایەنی پەیوەندیدار لە رێگای سەرەکی کەلار- بەردەسور خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و بڕیار لەوەدەدەین کە هەنگاوی داهاتومان چی بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان