
ده‌نگ نێت
له پاش سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى غازی ماڵانه‌وه حكومه‌ت له‌گه‌رمیان له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه غازی دابه‌ش ده‌كرد، بۆ ئه‌م مانگه ئه‌و رێكاره گۆڕاوه و ئیتر بریكاره‌كانی غاز دابه‌شى ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پاش كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له‌باره‌ى كێشه‌ى غازه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه كێشه‌كه بۆ ئه‌م مانگه‌ش (شوبات) به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه ته‌نها بڕی 2 ته‌نكه‌ر زیاد كراوه له‌و بڕه‌ى كه پێشتر ده‌هات و له 14 ته‌نكه‌ره‌وه بوه به 16 ته‌نكه‌رى هه‌فتانه، كه ئه‌مه‌ش كه‌مه و به‌شى پێویستی ئیداره‌كه ناكات.
له‌گه‌ڵ دروستبونى قه‌یرانى غاز دا، حكومه‌تى خۆجێی بڕیاریدا له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى "موختارى" گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه غاز به ماڵان بدرێت.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: ئه‌و رێكاره سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، بۆیه بڕیار دراوه ئه‌م مانگه له رێگه‌ى بریكاره‌كانى غازه‌وه به‌سه‌ر ماڵان دا دابه‌ش بكرێت به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان.
قه‌یرانى غازی شل، نرخی غازى له بازاڕدا گران كردوه و رۆژانه یه‌ك بوتڵ غاز به 13 بۆ 14 هه‌زار ده‌فرۆشرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان