
ده‌نگ نێت
گەرچی سنوری گەرمیان دەوڵەمەندە بەرێژەیەکی زۆری نەوت، بەڵام هاوڵاتیانی سنورەکە لێ سودمەند نین، بەجۆرێک لە ماوەی سێ ساڵدا تە نها نیوه‌ى خێزانه‌كان نەوتی سپیان وەرگرتوە کە ئه‌ویش حکومەتی عێراق دابینی كردوه.
ساڵی رابردو لە کۆی دابەشکردنی پڕۆسەی نەوتى سپی لە گەرمیان، تەنها 15%ى خێزانه‌كان لێی سودمەند بون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بۆ سودمه‌ندبونى گشتى ساڵانە پێویستە 9 ملیۆن لیتر نەوت بۆ گەرمیان دابین بکرێت.
بەرپرسی بەشی هۆبە نەوتیەکان لە بەڕێوبه‌رایه‌تى نەوت و کانزاکانی گەرمیان، سالار مه‌حمود، بە رادیۆی دەنگی وت: بەپێی ئەو ئامارەی بەردەستە، لەماوەی سێ ساڵدا کەمتر لە رێژەی پێویست نه‌وتى سپی بۆ سنوره‌كه هاتوه، به‌شێوه‌یه‌ك تەنها سەدا پەنجا نەوتمان بۆدابین کراوە.
ئه‌و به‌شه نه‌وته‌ى بۆ گه‌رمیان دێت، حكومه‌تى ناوه‌ندی "عێراق" ده‌ینێرێت و حكومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێك بۆ هاوڵاتیان دابین ناكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان