ده‌نگ نێت
بە شێکی هاوڵاتیانی ناحیەی رزگاری سه‌ر به كه‌لار دژی کرێی مانگانەی پێوەری ئاو سکاڵا لە سەرر کۆمپانیای پێوەری زیرەکی ئاو تۆمار دەکەن، بەرپرسی کۆمپانیاکەش دەڵیت حسابکردنی پارە بڕیاری حکومەتە.
سەرچاوه‌یه‌كى ئاگادار به ده‌نگى وت: له‌م ماوه‌یه‌ى رابردودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى دژی بەستنی پێوەری ئاو و تۆمارکردنی قەرزی نەبەستنی پێوەرەکە، سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای ئۆرانۆس کە تایبەتە بەبەستن و خوێندنەوەی پێوه‌ری ئاو له سنوره‌كه تۆمار کرد.
ئەوەشی خستەڕو: ناحیەی رزگاری لەماوەی ٢ رۆژدا تەنها یەکجار و بۆماەوەی ٤٠ خولەک ئاوی ماڵانیان پێدەدرێت، ئه‌مه‌ش به رای هاوڵاتیان ئه‌و پاره‌یه ناهێنێت كه بۆ ئاو لێیان وه‌رده‌گیرێت.
بەوتەی بەرپرسی هۆبه‌ى خوێندنەوەی پێوەری ئاو لە ناحیەی رزگاری، ئاراس محه‌مه‌د، ئاگادارن کە سکاڵا تۆمار کراوە، بەڵام به فه‌رمی هیچیان پێنه‌گه‌یشتوه.
وتیشی: بریاری هەژمارکردنی کرێ پێوه‌ری زیرەکی ئاو بڕیاری حکومەتە نەک کۆمپانیا.
هاوکاتی بەرێو بەری ئاوی ناحیەکە زەواڵ ڕۆستەم، ئەوەی خستە ڕو کە هیچ زانیاریەکیان نیە لەسەر ئەو بابەتە، به‌وپێیه‌ى "په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان