ده‌نگ نێت
به‌پێچه‌وانه‌ى بە شداربوانی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی بەهەشتی کەلاری كه ده‌ڵێن سستى له كاركردنى پرۆژه‌كه‌یاندا هه‌یه، بەڕێوبەری وەبەر‌هێنانی گەرمیان دەڵیت: 'کارکردنی پڕۆژەکە بە پێی پێویست بوە نزیکەی 2 ساڵی دیکە تەواو دەبێت.
پڕۆژەی بەهەشتی کەلار کە تایبەتە بەمامۆستایان، له قەزای کەلار ئەنجامدەدرێت، وادەی تەواوکردنی پڕۆژەکە مانگی 10ى ئەمساڵە، بەڵام بەوتەی مامۆستایان کە متر لە ٪50ى پڕۆژه‌کە تەواو بوە.
ئاری عیزەدین، مامۆستایه‌كى بەشداربو لەو پڕۆژەیە، بە رادیۆی دەنگی وت: كاركردنى پرۆژه‌كه وه‌كو پێویست نیه و كه‌متر له 10 مانگ ماوه بۆ ئه‌و واده‌یه‌ى كه دیارییكراوه بۆ ته‌واوبونى پرۆژه‌كه، كه‌چى زۆرینه‌ى پرۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
هه‌ربه‌م هۆكاره‌شه‌وه به‌شدارانى پرۆژه‌كه له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانى كه‌لار گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و داوایان كرد كه كۆمپانیاكه پابه‌ند بكرێت به ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه له‌كاتى خۆی دا.
لایخۆشیه‌وه بەڕێوبەری وەبەر‌هێنانی گەرمیان پێشبینی ناكات له‌و ماوه‌یه‌ى كه ده‌وترێت پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، به‌ڵكو نزیكه‌ى 2 ساڵی دیكه ته‌واو ده‌بێت.
هونەر مەحمود، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: 'رێژەی کارکردن تاوەکو ئێستا لە پڕۆژەكه نزیکەی 50%ـە.
وتیشی: ئەو رێژەی کارکردنە بەگونجاو دەزانین و كۆمپانیاكه بەپێی پێویست کاری کردوە.
هاوکات لە بارەی تەواوبوونی پڕۆژەکەوه، جەختی لەوە کردەوە لە ماوەی 10-11 مانگى داهاتو پرۆژەکە تەواو نابێت، بەڵکو بۆ تەواوبونی پێویستیان بە نزیکەی دو ساڵی دیکە دەبێت.
لایخۆشیه‌وه ئاری عزه‌دین، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى ته‌واوبونى پرۆژه‌كه، سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن و داواى مافی خۆیان ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان