ده‌نگ نێت
له ئێواره‌ى ئه‌مرۆوه شەپۆلێکی ناوبەناوی بارانبارین ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوە بەفریش لە چیاکانی باکوری گەرمیان دەبارێت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یجى كه‌شوهه‌واى گه‌رمیان كه تێیدا هاتوه: بەهۆی کاریگەری دو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور پێشبینیی دەکەین لە ئه‌مشه و دووشەممە تا نیوەڕۆی سێشەممە بارانبارینی ناوبەناو سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوه، بەگشتی شەپۆلەکە مامناوەندە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان: بڕی بارانبارینەکە بۆ ناوچەکانی گەرمیان له نێوان 3 بۆ 15 ملم باران ده‌بێت، هاوكات له زنجیرە چیاکانی بەمۆ و خۆشک و زمناکۆ و زەردەو سەگرمەو قەرەداغ ئەگەری بەفربارین هەیە، ئه‌گه‌رى هه‌یه 5 سانتیمه‌تر به‌رفر ببارێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه: شه‌پۆله‌كه ئێوارەی سێشەممه بەتەواوی کۆتایی دێت .
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان