ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: كاركردن له رێگه‌ى كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان به‌سستى به‌ڕێوه ده‌چێت و هیچ به‌رو پێشچونى به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وا بێت ئه‌وه پرۆژه‌كه راده‌گیرێت.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى كه پێویستمان هه‌بو بۆ پرۆژه‌كه نزیكه‌ى 70 ملیار دینار بوه، به‌ڵام ته‌نها 10 ملیاریان بۆ خه‌رج كردین، ئه‌و 10 ملیاره‌ش به‌هۆى خه‌رج كردنى موچه‌وه هه‌موى خه‌رج نه‌كراوه بۆ به‌ڵێنده‌ر، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى هه‌بو له‌سه‌ر پرۆژه‌كه".
پێشتر به‌ڵێنده‌رى پرۆژه‌كه رایگه‌یاند كه رێژه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه گه‌یشتوه‌ته 55%، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیانیش جه‌ختى كرده‌وه: به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌وه كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا سسته و ئێستاش هه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ى لێ جێبه‌جێ كراوه و هیچ نه‌چوه‌ته پێشه‌وه.
وتیشى: ئێستا پرۆژه‌كه نزیكه له وه‌ستان، ئه‌گه‌ر كاركردن به‌مشێوه سسته‌ى كه ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام بێت و بودجه‌ى بۆ خه‌رج نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رى راوه‌ستانى %100ى پرۆژه‌كه هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان