ده‌نگ نێت
تاوه‌كو ئێستا رێكاره‌كانى داننان به زانكۆى گه‌رمیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌و باردۆخه سیاسیه‌یه كه له عێراق چه‌قى به‌ستوه.
زانكۆی گه‌رمیان ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقه‌وه دانى پێدا نه‌نراوه، ئه‌ویش به‌هۆی بونى هه‌ندێك له كۆلێژه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه به‌دیارییكراوى مه‌به‌ست لێی بونى كۆلێژه‌كانێتى له قه‌زاى خانه‌قینى سه‌ر به پارێزگاى دیاله.
د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، له‌باره‌ی دواین پێشهاتى دانپێدانانى زانكۆكه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقیه‌وه، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى زیاتر له 5 مانگه نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق كردوه به‌مه‌به‌ستى داننان به زانكۆى گه‌رمیاندا، ئه‌وانیش نوسراوه‌كه‌یان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌باره‌وه بده‌ن.
وتیشى: هۆكارى داننه‌نان به زانكۆكه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سێ كۆلێژه‌ى كه له قه‌زاى خانه‌قینه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقى لاریان له دانان به زانكۆكه‌دا نیه و داواى ره‌زامه‌ندیان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ كۆلێژه قبوڵ بكرێت له‌سه‌ر زانكۆكه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌هۆى ئه‌و دۆخه سیاسیه‌ى كه له عێراقدا هه‌یه كه چه‌قبه‌ستویى به خۆیه‌وه بینیوه، هیچ نوسراوێك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێبه‌جێنه‌كراوه، چاوه‌ڕێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراقین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان