دەنگ نێت
بەھۆی مانگرتنی شۆفێرانەوە، ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی گەرمیان/ حەسیرە لە گەرمیان راگیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: شۆفێرانی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوتی حەسیرە مانیان گرتوە، بەوھۆیەی بڕی ٢٤ ھەزار دینار بۆ نرخی گواستنەوەی یەک تەن نەوت بۆیان دیارییکراوە، ئەمەش بەوتەی خۆیان کەمە و تێچوەکەیان دەرناکات.
وتیشی: شۆفێرەکان داوایان کردوە کە نرخی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت، چونکە ئەو نرخەی کە ھەیە پێشتر دانراوە و ئێستا بەو نرخە قازانج ناکەن و ھەموی بۆ خەرجی ئۆتۆمبیلەکانیان دەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەکو فشار بۆ جێبەجێکردنی داواکەیان مانیان لە گواستنەوەی نەوت کردوە.
کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە بە حەسیرە ناودەبرێت بەوھۆیەی کەوتوەتە گوندی حەسیرەی سەر بە ناحیەی سەرقەڵایە لە قەزای کفری، گەورەترین کێڵگەی بەرھەمھێنانی نەوتە لە سنوری سلێمانی و بەوتەی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی کە وەبەرھێنان لە کێڵگەکەدا دەکات، رۆژانە لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ھەزار بەرمیل، بەرھەمی نەوتی ھەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان