ده‌نگ نێت
كیشوه‌رى ئه‌فریقیا زنجیره‌یه‌ك كوده‌تاى سه‌ربازیی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ى 18 مانگ دا 6 كوده‌تاى "سه‌ركه‌وتو" و كوده‌تایه‌كى شكستپێهێنراوى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
یه‌كه‌م كوده‌تاى ئه‌م 18 مانگه، له وڵاتى مالیه‌وه بو، كاتێك له ئابی 2020 دا سوپا ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیانى له ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردن قۆسته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و سه‌رۆكى ناچار كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، پاش چه‌ند مانگێك جارێكى تر كوده‌تایان به‌سه‌ر حكومه‌ت دا كرده‌وه.
له نیسانى 2021 دا، وڵاتى چاد كوده‌تایه‌كى جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینی، كاتێك سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته له پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازی دا كوژرا و له رێكارێكى ناده‌ستوریی و نایاسایی دا كوڕه‌كه‌ى له جێگه‌كه‌ى دا دانرا.
مانگێك پێشتر له نه‌یجه‌ر، كوده‌تایه‌كى تر هه‌بو، به‌ڵام شكستی هێنا. له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵیش دا كوده‌تاى سه‌ربازیی كۆتایی به حوكمی سه‌رۆكى گینیا هێنا.
له تشرینی یه‌كه‌می 2021یش دا سوپاى سودان ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و سه‌رۆكى حكومه‌تى ده‌ستگیر كرد و كراركردنى به ده‌ستور راگرت.
به‌دواى ئه‌وانیشدا وڵاتانى مالی و بوكینافاسو كوده‌تاى سه‌ربازییان تێدا ئه‌نجام درا و ده‌سه‌ڵات له‌و دو وڵاته كه‌وته ده‌ستى سه‌رباز.
به‌مپێیه‌ش ئێستا له ئه‌فریقیا 144 ملیۆن كه‌س له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌وه حوكم ده‌كرێن كه به‌نایاسایی ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه‌ته ده‌ست.
سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆدێریش، حاڵه‌ته‌كه به "په‌تاى كوده‌تاكان" ناوده‌بات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان