
دەنگ نێت
پارلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەنگۆی لادانی سەرۆکی شارەوانی خانەقی دەڵێت: ناکرێت ھیچ بەرێوەبەرێک بە بەھانەی گەندەڵی و کەمتەرخەمی دور بخرێتە، بەپێچەوانەوە دەبێت روبەڕوی یاسا بکرێتەوە.
سوزان مەنسور، پارلەمانتاری یەکێتی لە پارێزگای دیالە، لە پۆستێکدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی لادانی بەرێوەبەری شارەوانی خانەقین، بەیانی ئەمرۆ سەردانی شارەوانی خانەقینی کرد، لە لایەن بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی پارێزگای دیالە و بەڕێوەبەری و بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی خانەقین پێشوازی لێکرا.
دەشڵێت: خاتو سوزان پێی راگەیاندن لادان و دانانی کارمەندی حکومەت ئەرکی شارەوانیەکانی دیالە و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە خانەقین، ئەویش لە چوار چێوەی یاسادا، هیچ کەسێک بۆی نیە دەستتێوەردان لە کاری شارەوانی خانەقیندا بکات.
وتوشیەتی: ناکرێت بەرێوەبەرێک یان فەرمانبەرێک بەبێ بەهانەی یاسایی چ لەسەر گەندەڵی چ لەسەر کەمتەرخەمی لە کارەکەی دوور بخرێتە بە پێچەوانەوە دەبێت رووبەروی یاسا بکرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
زۆرترین بینراوەکان