ده‌نگ نێت
كه‌سێك كه له هێزه‌كه‌ى مه‌حمود سه‌نگاوی (به‌رپرسی میحوه‌رى گه‌رمه‌سێری پێشمه‌رگه و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى) چه‌كداره، تۆمه‌تباره به برینداركردنى كه‌سێك به فیشه‌ك و چه‌قۆ له كه‌لار و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌رپرسی نوسینگه‌ى مه‌حمود سه‌نگاویش ده‌ڵێت: نوسراومان بۆ نه‌هاتوه به‌مه‌به‌ستى راده‌ستكردنى.
شه‌وى 20 ئه‌م مانگه، به‌هۆی كێشه له‌سه‌ر وه‌ستانى ئۆتۆمبیل له به ده‌رگاى ماڵه‌وه‌دا له گه‌ڕه‌كى كه‌لاری كۆن له كه‌لار، كه‌سێك و برایه‌كى به فیشه‌ك و چه‌قۆ له كه‌سێكى دیكه‌یان دا و برینداریان كرد.
تۆفیق عه‌بدولعه‌زیز، باوکی بریندارەکە، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو کەسەی کوڕەکەمی بریندار کردوە لە هێزێکی سەر بە مه‌حمود سەنگاویە.
دەشڵێت: ئێمە هەمان رۆژ سکاڵامان لەسەر تۆمار کردن، بەڵام تائێستا ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر نه‌كراوه.
پۆلیسی گه‌رمیان هه‌مان شه‌وى روداوه‌كه رایگه‌یاند كه دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ دو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركردوه كه برای یه‌كترن، به‌ڵام پێش دو رۆژ یه‌كێك له براكان خۆی راده‌ست كردوه، هه‌رچی ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌یانه كه ده‌وترێت له هێزێكى سه‌ر به مه‌حمود سه‌نگاوییه، هێشتا خۆی راده‌ست نه‌كردوه.
لەمبارەیەوە بەرپرسی نوسینگەی مه‌حمود سەنگاوی، دێکان محه‌مه‌د، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ زانیاریەکمان لەوبارەیەوە نیە.
وتیشی: هەرکاتێک لەسەر ئەو بابەتە لەلایەن دادگاوە نوسراومان بەدەست بگات خۆمان كه‌سه‌كه رادەست دەکەین، ئه‌گه‌رچی روداوه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى كاتى ده‌وامى ئاسایی بوه و په‌یوه‌ندی به كارى ئێمه‌وه نیه.
هەرچەندە دەبێت لە حاڵەتێکی له‌م جۆرەدا نوسراو بۆ ئه‌و هێزه بكرێت كه پێشمه‌رگه و پله‌داریان تۆمه‌تبارن و به‌پێی یاسا داواكراون، بەڵام پۆلیسی گه‌رمیان له‌وباره‌وه هیچ نوسراوێكى نه‌كردوه.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، مقه‌ده‌م: عه‌لی جەمال، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ نوسراوێکمان نەکردوە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ئاگادار نەبوین کە داواكراوه‌كه کەسێکی ئەمنیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان