دەنگ نێت
له‌گه‌رمیان ته‌نها 2 ژماره دانراون بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌كاتى بونى كێشه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن ژماره‌كان به‌رده‌ست نین.
بە پێی وتەی چەند هاوڵاتیەک کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەیان کرد، باسیان لەوەکرد لە کاتی داکەوتنی کارەباکەیاندا چەندینجار پەیوەندیان بەو ژمارانه‌وه كردوه كه بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان دایناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى بونى كێشه‌دا په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن، بەڵام ژمارەکان بەردەست نەبون و نەیان توانیوە چارەسەری گرفتەکەیان بکەن.
بە هۆی شەپۆلی سەرماوە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڕیاریدا کارەبای نیشتیمانی لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر کەمبکاتەوە و لەو کاتەوە هێندەی دیکە گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست بوە و زیاتر له جاران كاره‌بای نیشتمانیان داده‌كه‌وێت، هه‌ندێك له‌وانه‌ش دوباره هه‌ڵنابێته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش ده‌بێت په‌یوه‌ندی به ژماره‌ى سه‌نته‌رى په‌یوه‌ندی پێوه‌رى زیره‌كه‌وه بكه‌ن له گه‌رمیان.
به‌وته‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه، له‌كاتى په‌یوه‌ندیكردنیان دا، په‌یوه‌ندیه‌كه به‌رده‌ست نه‌بوه.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری لە بارەی ئەم گرفتەوە چەند جارێک پەیوەندی بە حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بەردەست نەبو.
به‌پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان، له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌تا كۆتایی ساڵی 2021، 76 هه‌زار و 134 هاوبه‌شى كاره‌بای نیشتمانى تۆماركراو هه‌یه، له‌و رێژه‌یه 66 هه‌زار و 501 هاوبه‌ش پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ دانراوه به رێژه‌ى (87%)
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان