دەنگ نێت
بڕە پارەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوەی ناحیەی باوەنور دابین کراوە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە تا ئێستا گرفتەکەی چارەسەر نەکردوە بەو پێیەی هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نیە ئەو تەندەرە وەربگرێت.
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت گرفتى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ناحیه‌ى باوه‌نور چاره‌سه‌رنه‌كراوه، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كۆمپانیاكان پرۆژه‌كه وه‌رناگرن و بۆ سێیه‌م جار ده‌خرێته ته‌نده‌رینه‌وه.
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى خه‌رجكردنى بڕى 830 ملیۆن دینارى داوه به‌مه‌بەستى چاره‌سه‌ركردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەی ناحیه‌ى باوهنورى سه‌ر به كه‌لار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سالار عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا 2 جار ته‌نده‌ر بۆ پرۆژه‌كه ئاماده كراوه و بانگه‌وازى بۆ كراوه، به‌ڵام كۆمپانیاكان وه‌ریان نه‌گرتوه".
وتیشى: له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ جارى سێیه‌م دەخرێتەوە ته‌نده‌رین و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه وه‌ربگیرێت.
هۆكارى وه‌رنه‌گرتنى ته‌نده‌رى پرۆژه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌یرانى دارایی و ترس له خه‌رجنه‌كردنى سولفه‌ى پرۆژه‌كه، كه وایكردوه كۆمپانیاكان ئاماده نه‌بن پرۆژه‌كه وه‌ربگرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان