دەنگ نێت
سەرباری ئەوەی دابەشکردنی نەوت بە شێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت و ساڵانە بەشی زۆری هاوڵاتیان نەوتیان پێنادرێت، بەڵام نرخی نەوتەکەش نزیکی دو بەرابەری نرخەکەی کراوەتەوە.
ئەو ماڵانەی نەوتیان پێدەدرێت سێ ساڵ زیاترە چاوەروانی یەک بەرمیل نەوتی حکومەتن کە بە نرخێکی کەمتر لە بازار پێیان بدرێت، بەڵام نرخی بەرمیلێک نەوتی حکومی بە ٩٠ هەزار دینار دانراوە، کە جیاوازیەکی کەمی لەگەڵ نرخی بازاردا هەیە، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: نرخەکە حکومەتی عێراق دیاری کردوە.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دیاریکردنی نرخی نەوت بۆ ٩٠ هەزار دینار لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بوە و حکومەتی عێراق پاڵپشتیەکی تەواوی ناردنی ئەو بڕە نەوتە ناکات کە دەی فرۆشێتە هەرێم.
هاوکات کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە رادیۆی دەنگی وت: هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بە رێکەوتنێکی گوماناوی بوە لە نیوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان