ده‌نگ نێت
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى دارایی رۆژى چوار شه‌مه لیستى موچه‌ى چه‌ند وه‌زراه‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كى راگه‌یاند، به‌ڵام موچه‌ى ئه‌و فه‌رمانگانه تا ئه‌مرۆش دابه‌شنه‌كراو فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه موچه‌یان وه‌رنه‌گرت، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى پاره بوه.
به‌هۆى نه‌بونى پاره له بانكى گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەمە جارێکی دیکە موچەی چەند فه‌رمانگه‌یه‌ك دابه‌شنه‌كراو بەڕێوبەری بانکەکەش باس لەوە دەکات کە پارەیان بەدەست نەگەشتبو بۆیه دابه‌شكردنه‌كه دره‌نگ كه‌وتوه.
ئاریا ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: هۆکارى دابەشنەکردنی موچه لە رۆژی پێنج شەمە به‌هۆى گرفتێكه‌وه بوه كه پارە هەناردەی بانک نەکراوە.
وتیشى: ئەمڕۆ پاش ئه‌وه‌ى پاره گه‌یشتوه‌ته بانك ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى ئاماده‌بون موچه‌یان پێدراوه و موچه‌كانیان دابه‌شكراوه.
دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى موچه له كاتێكدایه كه ئه‌م موچه‌یه‌ى ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران موچه‌ى مانگى ١٢ى ساڵى رابردوه و به پێی خشته‌ى حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنى موچه ده‌بێت دو رۆژى دیكه لیستى موچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ بڵاو بكاته‌وه و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه بكاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان