ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانبه‌رانى ناچار كرد به وه‌رگرتنى ڤاكسین، هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیان خۆیان له‌م بڕیاره ده‌دزنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر سزاش نه‌كه‌ون به پاره كارتى ڤاكسین له ناوچه دابڕاوه‌كان و عێراق ده‌رده‌ده‌كه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، له ئێستا بابه‌تى كڕینى كارتى ڤاكسین له پارێزگاى دیاله و پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین سه‌رى هه‌ڵداوه، به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى سنورى گه‌رمیان به‌هۆی ناچاركردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى ڤاکسینی كۆرۆنا و هێنانى كارتى كوتانه‌كه‌یان وه‌ك پشتڕاستكردنه‌وه، له‌و دو پارێزگایه كارتى ڤاكسین به پاره ده‌كڕن، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڤاكسینه‌كه وه‌رناگرن و ته‌نها كارته‌كه‌یان پێویسته.
رادیۆی ده‌نگ نمونه‌ى یه‌كێك له‌و كارتانه‌ى له‌به‌رده‌ست دایه كه له قه‌زاى دوزخورماتو بۆ كه‌سێك ده‌ركراوه كه فه‌رمانبه‌ره له كه‌لار.
هاوكات فه‌رمانبه‌رێكى دیكه‌ش كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، جه‌ختى كرده‌وه كه له ناوه‌ڕاستى عێراق به پاره كارتی كوتانى ڤاكسینیان بۆ ده‌ركردوه.
تائێستا هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌رنه‌كراوه به‌وه‌ى كار به كارتى كوتانى ناوچه‌كانى دیكه نه‌كرێت جگه له هه‌رێم، بۆیه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ئه‌مه‌یان قۆستوه‌ته‌وه و كارتى كوتان به پاره له‌و شوێنانه ده‌رده‌كه‌ن و بۆ فه‌رمانگه‌كانیان ده‌یهێننه‌وه.
پێرێش پۆلیسی پارێزگاى دیاله، ده‌ستگیركردنى چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى راگه‌یاند كه بازرگانیان به پرۆسه‌ى كوتانى كۆرۆناوه كردوه و به پاره كارتی كوتانیان بۆ هاوڵاتیان ده‌ركردوه.
كێشه‌ى ئه‌و كارتانه‌ى كه له ناوچه‌كانى دیكه ده‌رده‌هێنرێت ئه‌وه‌یه كه له گه‌رمیان بۆیان ناكرێت به ناسنامه‌ى كوتانى كۆرۆنا، به‌وپێیه‌ى ناسنامه‌كه له گه‌رمیان ته‌نها به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له سنوره‌كه ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان