ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ تێپەراندنی مەترسی وشکەساڵی لەسنوری گەرمیان، ناوچه‌كه پێویستی به بارینی زیاتر له 200 ملیمه‌تر باران هه‌یه و ده‌بێت له مانگى نیسانیش دا باران ببارێت.
لە شاڵی ڕابردو لە سنوری گەرمیان بەهۆیی کەمی دابارینی بارانەوە، وشکە ساڵی راگەیه‌نرا، كه‌چى ئه‌مساڵ رێژه‌ى بارانبارینى سه‌ره‌تاى وه‌رز له زۆرێك له ناوچه‌كانى گه‌رمیان خراپتره له ساڵی پار، به‌شێوه‌یه‌ك پارساڵ تا ئه‌مڕۆ (18/1) له‌كه‌لار (62.9) ملم باران باریبو، به‌ڵام ئه‌مساڵ (60.7) ملم باران باریوه، هه‌مان حاڵه‌ت له قه‌زاى خانه‌قینیش هه‌یه، ته‌نها له كفری و ناحیه‌كانى مه‌یدان و باوه‌نور نه‌بێت كه رێژه‌كه له ساڵی پار زیاتره.
لایخۆشیه‌وه، شادیه حسێن، بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: ساڵی رابردو بەکۆی گشتی رێژەی دابارین لە سنوری گەرمیان کەمتر بو لە 200 ملم، بۆ ئەمساڵیش ئەگەرچی ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکهى گرتۆتەوە، بەڵام بە ئاستی پێویست نیە.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هیشتا مەترسی دوبارەبونەوەی وشکەساڵی لە ناوچەکەدا هەیە، بڕی پێویستی باران بارینیش دەبێت بەتێکڕا بگاتە زیاتر لە 200 ملم و وه‌رزی بارانبارینیش تا مانگی نیسان بەردەوام بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان