ده‌نگ نێت
تاوه‌كو ئێستا قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه نه‌كراوه‌ته‌وه كه زه‌وییه‌كانیان به كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى له كه‌لار دراوه، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌یه‌كین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "ئه‌و 618 دۆنم زه‌وییه‌ى كه بۆ شاره‌وانى كه‌لار ته‌رخان كراوه تاوه‌كو ئێستاى رێكارى قه‌ره‌بوى بۆ نه‌گیراوه‌ته به‌ر، چونكه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى كه‌لار سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌یه‌كى چروپرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ جوتیارێك بێبه‌ش نه‌بێت له‌و قه‌ره‌بویه‌ى كه ده‌كرێته‌وه".
وتیشى: هه‌روه‌ها نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردوه له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه بۆ ئه‌و زیاده‌ره‌ویانه‌ى كه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه، ئه‌وانیش ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌رده‌وامین له ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر ئه‌گه‌رێك هاته‌وه ده‌ست بكه‌ین به قه‌ره‌بو.
له نیسانى ساڵی رابردو، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاری دا به پێدانى زه‌وی به كه‌سوكارى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی له كه‌لار به شێوه‌ى هه‌وایی له‌سه‌ر روبه‌ری 618 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه بڕیاره بكرێت به زه‌وی نیشته‌جێبون، له‌وكاته‌وه تائێستا نه زه‌ویه‌كان دابه‌شكراون و نه رێكاره‌كانى ئه‌و زه‌ویانه‌ش ته‌واو بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان