
ده‌نگ نێت
هاوڵاتیه‌كى قه‌زاى كفرى بڕى ٥٤ ملیۆن دینارى له پاره‌ى كاره‌با بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى كفریش ده‌ڵێت پاره‌كه كه‌متر له ملیۆنێك دیناره و هه‌ڵه‌یه.
هاوڵاتیه‌كى دانشتوی قەزای کفری لە کاتی هاتنەوەى بڕە پارەی مانگانەی کارەبا بڕى ٥٤ ملیۆن و ٦٧١ هەزار دینارى لەسەر تۆمار کراوە.
بەڕێوبەری کارەبای کفری ئەشواق ئیبراهیم، بە رادیۆى دەنگی راگه‌یاند: ئەو پارەیە هی یەک مانگ نیە و زیاترە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە بە هەڵه تۆمارکراوە و کەمتر لە یەک ملیۆن دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
باسی لەوەشکرد: بەهۆی زۆری بڕە پارەکەوە دەبێت وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیاری لێبدات، هه‌ربۆیه نوسراومان كردوه و چاوەڕێین بۆ هەفتەی داهاتو کێشەکە چارەسەر بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان