
دەنگ نێت
بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان له كهلار رەخنە لە دەسەڵاتدارانی گەرمیان دەگرێت و پێیوایە لە ساڵی رابردودا ھیچیان بۆ ناوچهكه نەکردوە.
رێبوار مستەفا، لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: دەکرێ ئەم پرسیارەمان لە بەرپرسانی ئیدارەی ئێره هەبێت: ساڵ تەواوبو دوسایدکردنی کەلار سلێمانی چی ماوە؟ کەرتی تەندروستیتان لە چ ئاستێکدایە؟
دەشڵێت: ساڵی نوێ هات گەڕەکەکانی کەلارتان بە ناتەواوی و شپرزەی بەجێهێشتوە، قەڵای شێروانە بەو هیلاکیە ماوەتەوە، گوندەکان پشتگوێ خراون، رێگاوبانی ناحیهكان شیتەڵبون و هەڵوەشاونەتەوە.
بەرپرس ناوچەکەی پارتی، رەخنە لە نەبونی شوێنی گەشتیارییش لە سنورەکە دەگرێت و بە تەنزەوە دەڵێت: "گەرمیان و ڕاپەرین و هەڵەبجە و سلێمانی تەنها جادەی سەهۆڵەکەی هەیە بۆ سەری ساڵ و داروبەردی خۆشی و ناخۆشیەکانی هاوڵاتیان! ئەویش بەنیوەچڵی! لەبێ شوێنی دوو هاوسەرۆکەکە لەوێ بەریەک کەوتن!".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانهیهكى ئههلی لهكهلار رونكردنهوه دهدات
-
زۆرترین بینراوەکان