ده‌نگ نێت
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانی ده‌ڵێت: هالاند وه‌رزی داهاتو رو له ئیسپانیا ده‌كات و به‌لای زۆریشه‌وه دێته یانه‌ى ریاڵ مه‌درید.
رۆژنامه‌ى ئاسی ئیسپانی، له هه‌واڵێكدا باسی له‌وه‌كردوه ئه‌م هاوینه گوژمه‌ى شكاندنى گرێبه‌ستى گواستنه‌وه‌ى ئینریگ هالاند له‌گه‌ڵ یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند داده‌شكێت بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش گوژمه‌یه‌كه كه زۆر یانه‌ى ئه‌وروپا ده‌توانن دابینی بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌هره نه‌رویژیه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه هالاند له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا و له گه‌شتێكى دا بۆ شاری ماربیلای ئیسپانیا، قسه‌ى بۆ ژماره‌یه‌ك هه‌وادار كردوه و وتویه‌تى: داهاتوى ئه‌و لێره "واتا ئیسپانیا" ده‌بێت، هه‌ربۆیه رۆژنامه‌كه پێشبینی كردوه كه یاریزانه ته‌مه‌ن 21 ساڵیه‌كه ئه‌م هاوینه رو له یانه‌ى ریاڵ مه‌درید بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر له ئیسپانیا جگه له ریاڵ مه‌درید، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌سه‌ر هێڵه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى تیپه‌كه‌یان كه پلانیان وایه به به‌هره‌ى گه‌نجانه پێكی بهێننه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان