دهنگ نێت
به هۆى شهڕ و ئاڵۆزى له نێو مهكۆى گۆڕان له قهزاى كفرى بریندار ھەیە، باژێڕوانى مهكۆى كفریش دهڵێت گرفتێكى ئهوتۆ نەبوە.
بهپێی زانیارییهكانى رادیۆى دهنگ ئێوارهى ئهمڕۆ له نێو مهكۆى گۆڕان له قهزاى كفرى شهڕ دروست بوه و دواتر تهقه كراوه، شەڕەکەش لەنێوان دو پۆلیسی بارەگای مەکۆکەدا بوە کە یەکێکیان تەقەی کردوە و بەر دیوار کەوتوە و دواتر پرشی بەر پۆلیسەکە کەوتوە و بریندار بوە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
وتیشی: بریندارەکە برینەکەی سوک بوە و چارەسەر کراوە.
لایخۆشیەوە رۆڤان سەروەت، باژێروانى مهكۆى گۆڕان له كفرى، به رادیۆى دهنگى وت: گرفتێكى ئهوتۆ نەبوە و گهوره كراوه.
وتیشى: ئهو دو كهسهى بریندارن بریندارى ئاسایین و دو کەسەکەش پۆلیسن و کێشەکە گەورە کراوە و شەڕ و دەمەقاڵەیەکی ئاسایی بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان