دەنگ نێت
لەسەر دۆسیەی مەیدانی ئاژەڵان لە ناحیەی رزگاری، لە لایەن دادگای دەستپاکی گەرمیانەوە سەرۆکی پێشوی شارەوانی ناحیەکە راگیرا.
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئاراز محەمەد، سەرۆکی پێشوی شارەوانی رزگاری، لە لایەن دادگای دەستپاکی گەرمیانەوە و بە پێی مادەی ٣٤٠ راگیراوە و لە گرتوخانەیە.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگ راگەیاند: دۆسیەکە لای ئەوان نیە و تەنھا لای پۆلیس راگیراوە.
مادەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە زیادەڕۆییکردنی فەرمانبەر لە دەسەڵاتەکانی و زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی.
ئەو دۆسیەیەی کە سەرۆکی پێشوی شارەوانی رزگاری لەسەر راگیراوە، تایبەتە بە مەیدانی ئاژەڵفرۆشیی ناحیەکە کە وەک دەوترێت زەویەکانی دراون بە کەسانێک کە شایستە نین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان