ده‌نگ نێت
له قه‌زاى كفرى ته‌نها ته‌كسیه‌ك به شێوه‌ى فه‌رمى له سه‌ندیكا تۆماركراوه و كارى هاوڵاتیانى قه‌زاكه راده‌په‌ڕێنت.
نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندى، تاكه شۆفێرى ته‌كسیه له كفرى كه تۆمار كراوه له گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، ئه‌و له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاری باشى هه‌یه به تایبه‌ت بۆ گونده‌كانى نزیك به كفرى و به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: شۆفێرى دیكه كارى ته‌كسى ده‌كه‌ن، به‌ڵام به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى كاره‌ده‌كه‌ن و خۆیان تۆمار نه‌كردوه.
به پێى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى كه له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى گشتیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و گرفته‌كانى گواستنه‌وى گشتى له سنورى گه‌رمیان تێدا باسكراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، له قه‌زاى كفرى ٤٣ مینى پاس كارى گواستنه‌وه‌ى گشتى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له سه‌ندیكا خۆیانن تۆماركردوه و به‌سه‌ر هێڵه‌كانى ناو قه‌زاكه‌دا دابه‌شكراون.
كاوه قادر، لێپرسراوى گواستنه‌وه‌ى كفرى به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: هیچ ئۆتۆمبێلێك نه‌هاتوه‌ته لایان بۆ ئه‌وه‌ى تۆمار بكرێت و ته‌نها یه‌ك ته‌كسى تۆمار كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان