ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى نوێی ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا له گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار بو كه له پشكی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه.
ئیداره‌ى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌ها ئیبراهیم، له جێگه‌ى رامیار عه‌بدولڕه‌حمان، به به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به قه‌زاى كفری ده‌ستبه‌كار بو.
پۆستی به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، له‌چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى یه‌كێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به گۆڕان درابو، پێشتر رامیار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌و پۆسته‌ى له‌لا بو، پاش ئه‌وه‌ى ناوبراو پۆستى جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیانى وه‌رگرت، ئه‌و پۆسته به وه‌كاله‌ت درا به سه‌ردار محه‌مه‌د و ئه‌مڕۆش كاندیدی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌و پۆسته كه ته‌ها ئیبراهیم بو، ده‌ستبه‌كار بو.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنى دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى، له سنورى گه‌رمیان خاوه‌نى (8) پۆسته، كه جێگری سه‌رپه‌رشتیار و قایمقامێك و 3 به‌ڕێوبه‌رى گشتى و به‌ڕێوبه‌رێك و 2 به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌یه.
دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له مانگى تشرینی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، داواكاریه‌كى سه‌ره‌كی نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بو به كشانه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و شكسته‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دوچارى بونه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان