ده‌نگ نێت
هه‌ندێك له بریكاره‌كان نرخی فرۆشتنى بوتڵێك غازی ماڵان بۆ سه‌روى 8 هه‌زار دینار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش هۆشداری ده‌دات له‌وباره‌وه و ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكاران سزاده‌درێن.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "نرخى هه‌ر بوتڵێك غازى شل ته‌نها 7 هه‌زار و 500 دیناره و هه‌ر بریكارێك له‌و نرخه زیاتر بیفرۆشێته‌وه ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و و خاوه‌نى كارگه‌كه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به نرخێكى زیاتر پێیانى فرۆشتبێته‌وه".
وتیشى: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌و شێوه‌یه ژماره ته‌له‌فۆنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى ئه‌و بریكارانه هه‌یه ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندى بكه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: هه‌ر كاتێك نرخى غاز گران ببێت ئه‌وه حكومه‌ت به فه‌رمى رایده‌گه‌یه‌نێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان