ده‌نگ نێت
بۆچه‌ندین جاره له لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌ناسراوه‌وه په‌یوه‌ندى به خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كانى گه‌رمیانه‌وه ده‌كرێت به‌وه‌ى موچه فه‌وتاوه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا داواى كارتى مۆبایلیان لێده‌كه‌ن، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: سكاڵاى یاسایمان تۆماركردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ندین جاره له‌لایه‌ن چەند کەسێکه‌وه بە ناوی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەلەفون دەکەن بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كانى گه‌رمیان و داوای کارتی موبایل و پارەیان لێده‌كرێت لەبەرامبەر گێرانەوەی موچەی فەوتاویان لە رابردودا یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا نه‌كراون و به سزا نه‌گه‌یه‌ندراون.
ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "ئێمه له رێگه‌ى راگه‌یه‌ندراو و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵى هۆشیاركردنه‌وه‌ى خاوه‌ن پێداویستیه‌كانمان داوه، هاوكات سكاڵاى یاسایشمان تۆماركرده له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان و ئاسایشى گه‌رمیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا له گه‌رمیان كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام له سلێمانى باندێكى 4 كه‌سى ده‌ستگیركران كه په‌یوه‌ندیان به خاوه‌ن پێداویستى گه‌رمیانیشه‌وه كردبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان