ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ ئه‌مساڵ 17 سكاڵا سه‌باره‌ت به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له‌لامان تۆمار كراوه و هه‌ندێك له‌و سكاڵانه‌ش چاره‌سه‌ر كراون.
حه‌یده‌ر فازل، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 17 سكاڵامان بۆ هاتوه، هه‌ندێكیان به‌هۆى نه‌بونى به‌ڵگه‌ى پێویست نه‌توانراوه كارى له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ندێكیشیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سیى یان خێزانیى بوه، ئاراسته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژیمان كردوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد به‌شێكى تر‌ى دۆسیه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و هه‌ندێكیشان له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونن.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان كه ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه، له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان نوسینگه‌ى هه‌یه، كارى ئه‌و نوسینگانه به‌دواداچونكردنه بۆ پرسی پێشێلكاریی مافه‌كانى مرۆڤ.
به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌كه له گه‌رمیان، هاوڵاتى له‌كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پێشێلكاریی دا، ده‌توانن هانا بۆ ئه‌وان بێنن و سكاڵایان له‌لا تۆمار بكه‌ن و ئه‌وانیش به‌دواداچونى بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاچه‌ند مكوڕن له چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه پێشێلكراوه‌كان، حه‌یده‌ر فازڵ وتى: ئه‌وه‌شى له‌لاى ئێمه بوبێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر كراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان