دەنگ نێت
ئهمڕۆ (دوشهمه) وەبەرھێنەری پرۆژەی 'قەڵای شێروانە' لە کەلار دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵایەکی شارەوانی.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، جەختی لە ھەواڵەکە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: لەسەر سکاڵای سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار، وەبەرھێنەری پرۆژەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە، عەباس محەمەد، دەستگیر کراوە و بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.
وتیشی: سەرۆکی شارەوانی رزگاری سکاڵای لەسەر ئەو وەبەرھێنەرە تۆمار کرد بەهۆی سیاج کردنی زەوی پرۆژەکە کە بەر زەوی شارەوانی کەوتوە.
باسی لەوەشکرد: لە پارەوە ئاگادار کراوەتەوە لە لادانی ئەو زیادەڕۆییە، بەڵام لای نەبردوە، بەوھۆیەوە شارەوانی رزگاری سکاڵای لەسەر تۆمار کردوە و ئەمڕۆش دادوەری لێکۆڵینەوەی رزگاری بڕیاری راگرتنی "توقیف" داوە.
پرۆژەی (قەڵای شێروانە) کە دەکەوێتە نێوان قهزاى کەلار و ناحیهى رزگاریی، لە ھەزار و ١١٢ یەکەى نیشتهجێبون پێکدێت و لهلایهن كۆمپانیای گاردینیاوه جێبهجێ دهكرێت، پێشتریش كێشه لهنێوان خاوهنى پرۆژهكه و بهڕێوبهرى جێبهجێكارى پرۆژهكه دروستبو لهسهر مهسهلهى پشك و هاوبهشى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان